English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی مەراسیمی كۆتاییهێنانی خولی پێكەوەژیانی هێزەكانی فەرماندەی زێرەڤانی بەڕێوەچوو
2018-08-16 [01:23 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ـی8ـی2018 بە ئامادەبوونی سەرۆك مسعود بارزانی لە فێرگەی هێزەكانی فەرماندەی زێرەڤانی لە شار هەولێر مەراسیمی كۆتایهێنانی خولی(پێكەوەژیان)ـی سەردەستەی یەك بەڕیوەچوو. كە ماوەی 6 مانگە 174 سەردەستەی هێزی تایبەتی زێرڤانی خولی تایبەتی مەشقی سەربازیان ئەنجامدابوو.

لەو مەراسیمەدا كە وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت كەریم شنگالی و فەرماندەی هێزەكانی زێرەڤانی لیوا عەزیز وەیسی و نوێنەری هێزەكانی هاوپەیمانان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێم ئامادەی بوون، چەند نمایشێكی سەربازی ئەنجامدران، دواتر وەزیری پێشمەرگە وتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە رۆڵی هێزەكانی زێرەڤانی لە شەڕی دژ بەداعش كرد و سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ پشتیوانی بەردەوامی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.





ئەم هەواڵە 6601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad