English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەنگین رێکانی:لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هاوبه‌شی و تەوافوق و هاوسه‌نگی كۆكن
2018-08-16 [01:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

  ئه‌ندامی شاندی دانوستنكاری پارتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، پێشوەچوونێک لەگەڵ هەندێ لایەندا هەیە و خەریکی رەشنووسی چۆنییەتی پێکهێنانی کابینەی نوێن، هاوکات کۆبوونەوەکان لە دوو قۆڵییەوە فروان بوون بۆ چەند کوتلە و لایەنێک.

بەنگین رێکانی رایگەیاند، دوو کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنەکان کردووە، بڕیاریشە بە ئامادەبوونی لایەنی کوردستانی پارتی و یەکێتی و چەند لایەنێکی سوننە، سێ لایەنی شیعە، کە پێکهاتوون لە فەتح، دەوڵەتی یاسا، ٢٨ کەسیش لە نەسری کوتلەی عەبادی، کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام بدەین.

وتیشی، بڕیارە بۆ کۆبوونەوە فراوانەکە، هەر لایەنێک کەسێک دیاری بکات، چونکە یەکێتی و پارتی وەک یەک شاند بەشداریی کۆبووەنەوەکان دەکەن، ئەو کۆبوونەوە فراوانەش بۆ نووسینی رەشنووسێکە، لەسەر بنەمای پرەنسیپە گشتییەکان کە چۆن هەمووان هاوپەیمانییەک بۆ درووستکردنی حکوومەت پێک‌بهێنن.

ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه‌، تا ئێستا ئەو چەند لایەنەی کە ئاماژەم بۆ کردووە، لەگەڵ ئەوەن دەستوور جێبەجێ بکرێت، ئەو سێ بنەمایەش كه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، دیاری کردووە، ئه‌وانیش هاوبه‌شی و تەوافوق و هاوسه‌نگییه‌، بەپێی بەرنامەیەک کۆکن لەسەر جێبەجێکردنی ئەو سێ بنەمایە، بە ماددەی ١٤٠یشەوە.

 

Kdp.info





ئەم هەواڵە 4753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad