English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران دەڵێ ئەمریکا دەرفەتێکی لەدەست داوە
2018-08-16 [02:07 AM]

​ZNA - هەولێر


نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان: ئەمریكا دەرفەتی كۆبوونەوە لەگەڵ رۆحانیی لەدەستدا.

غولامعەلی خوشروو، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان بە ئەلمونیتۆری ئەمریكی راگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەرفەتی كۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێرانی لە نیۆیۆرك ھەبوو بەڵام بەھۆی لێدوانە توندەكانی دژ بە ئێران ئەو دەرفەتەی لەدەستدا.

بە گوتەی خوشروو، ساڵی رابردوو لە كۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیۆیۆرك، بە نێوەندگیری سەرۆكی فەرەنسا دەرفەتی كۆبوونەوەی رۆحانی و ترامپ ھەبووەو لە دوای لێدوانە توندەكانی ترامپ دژ بە ئێران، ئەمریكا ئەو دەرفەتەی لەدەستداوە.

لەماوەی رابردووشدا لەگەڵ پێشنیازەكەی ترامپ بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئێران، باس لە ئەگەری كۆبوونەوەی ترامپ و رۆحانی لە كۆبوونەوەی داھاتووی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیۆیۆرك دەكرێت.

 





ئەم هەواڵە 6052جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad