English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شه‌ڕێكى گه‌وره‌ له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب دروست بوو
2018-08-17 [01:27 AM]

​ZNA - هەولێر


له‌ ئه‌لمانیا شه‌ڕێكى گه‌وره‌ له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب دروست بوو، كه‌ ژماره‌یان له‌نێوان نزیكه‌ى 30 كه‌س بون، له‌و شه‌ره‌دا پیاوێكى ته‌مه‌ن 44 ساڵ، به‌سه‌ختى بریندار بوو.

پۆلیسى ئه‌ڵمانیا سێ په‌نابه‌رى سوورى ده‌ستگیر كرد، كه‌ له‌ شه‌ڕێكى گه‌وره‌ له‌ گۆڕه‌پانێكى شارى ماگدیبۆرگ له‌ ویلایه‌تی ساكسۆنیا ئه‌نهالت، به‌شدارییان كردبوو.

ڕادیۆى "میتل دۆیتچه‌ ڕۆندفۆنگ"ى ئه‌ڵمانی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ شه‌ڕێك له‌نێوان نزیكه‌ى 30 كه‌سدا دروست بوو، له‌نێویاندا كورد و سوورى هه‌بوون، له‌ شه‌ڕه‌كه‌شدا، چه‌قۆ و زنجیر و دار به‌كارهێندران و تێیدا پیاوێكى ته‌مه‌ن 44 ساڵ، به‌سه‌ختى بریندار بوو، دواتر گه‌یندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌مه‌ترسى ڕزگار كرا.

دواى شه‌ڕه‌كه‌، پۆلیس پێنج گومانلێكراوى ده‌ستگیر كرد، فه‌رمانى گرتنى بۆ سێ كه‌سیان به‌ته‌مه‌نه‌كانى (18، 19 و 21 ساڵ) ده‌ركرد، كه‌ تۆمه‌تباركران به‌ هه‌وڵدان بۆ كوشتن و دروستكردنى مه‌ترسى، پاشان دوو گومانلێكراوه‌كه‌ى تر ئازاد كران.

پۆلیس تا ئاماده‌كردنى هه‌واڵه‌كه‌ له‌گه‌ڕاندایه‌ بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌وانى دیكه‌ كه‌ له‌و شه‌ڕه‌ به‌شداربوون.





ئەم هەواڵە 13816جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad