English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تیمی راگەیاندنی حەج وێنەی بەتمەنترین و بچوکترین حاجی هەرێم بڵاوکردەوە
2018-08-18 [05:32 AM]

ZNA-هەولێر


به تەمەنترین حاجی هه رێم بؤ ئەمساڵ تەمەنی ٩٨ ساڵە و بچوکترین حاجیش ته‌مه‌نی ۱۸ ساڵه.

تیمی ڕاگەیاندنی حەج لەکۆی ٥٤٦٩ حاجی ھەرێمی کوردستان، حاجی (حه‌مه‌د ئیبراھیم ئه‌بوبه‌كر) سکتانی لەدایک بووی ساڵی ١٩٢٠ه‌و خەڵکی ناحیە ى سکتانى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێره‌.

ناوبراو ڕایگەیاند کە زۆر خۆشحاڵە خوای گەورە یارمەتی داوه حەجی پیرۆزی بۆ ڕەخساندووە، هه‌روه‌ها گوتی: گەرچی تەمەنێکی زۆرم ھەیە، بەڵام سوپاس بۆ خوا ھەرچۆنێک بێت کارەکانی خۆم و پێداویستییەکانم جێ بەجێ دەکەم ئەمە وێڕای زۆر سوپاسی ستافی كارگێڕی و هاوسه‌فه‌ره‌كانی کرد کە ھەموو ھاوکارییەکی دەکەن.

حاجی حه‌مد سڵاوی ھەبوو بۆ کەس و کار و ئازیزان و ھەموو خەڵکی کوردستان، و داوای لەخوای گەورە کرد کە ھەموولایەک پارێڕزراو بکات و حاجیانیش بەسەلامەتی بگەڕێنەوە ناو کەس و کاریان.

جێگەی ئاماژەیە بچوکترین حاجيش ناوى عه‌بدوڵڵا سابیره‌ و تەمەنی ١٨ ساڵە و خه ڵكى پاریزگای هه ولێره و یاوەری کەس و کاریەتی .





ئەم هەواڵە 6472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad