English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆگایه‌كی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تەقیەوە
2018-08-18 [07:18 AM]

ZNA-هەولێر


كۆگایه‌كی چه‌ك ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به‌ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ رۆژئاوای پارێزگای كه‌ربه‌لا ته‌قییه‌وه‌ و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌.

بەپێی سه‌رچاوه‌میدیایە عێراقییەکان ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به‌ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ رۆژئاوای پارێزگای كه‌ربه‌لا ته‌قییه‌وه‌و زه‌ره‌رو زیانێكی ماددی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێزێكی ئه‌منی شوێنی رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ كردووه‌.

شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوو له‌ چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان كۆگای دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قیونه‌ته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 10126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad