English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مالیکی و عامری ھەولی پێکھێنانی ھاوپەیمانیتەک دەدەن
2018-08-18 [07:32 AM]

ZNA- ھەولێر



نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاساو هادی عامرسی سەرۆكی لیستی فەتح، كار بۆ ئەوە دەكەن، گفتوگۆ لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سائیروون بكەن.

بەپێی سەرچاوەیەك بۆ رۆژنامەی حەیات، هەنگاوەكەی عامری‌و مالیكی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەدر لەپێناوی ئەوەیە رازی بكەن بەوەی بچێتە ناو ئەو هاوپەیمانییەی بەنیازن لەپەرلەمانی عێراق دروستی بكەن.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاساو فەتح دەیانەوێت لەگەڵ لیستی سائیروون گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دروست بكەن، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە كار بۆ پێكهانی حكومەتی داهاتوو بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، حەیدەر عەبادی سەرۆكی لیستی نەسر، لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەدر بگاتە رێككەوتن، بۆ ئەوەی هەردوو لیست كار بۆ پێكهانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بكەن.

حەیدەر عەبادی یەكێكە لەو كەسانەی چاوی لەوەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقە، بەڵام ئەگەر مالیكی‌و عامری ئەم هەنگاوەی لەدژیان گرتوویانەتە بەر سەركەوتوو بن، ئەوە بەڕەكەی لەژێر پێ‌ دەردێنن.



 





ئەم هەواڵە 9613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad