English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سکرتێری گشتیی پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان کۆچی دوایی کرد
2018-08-18 [10:01 AM]

ZNA-هەولێر


میدیاکانی جیهان کەمێک لەمەوبەر بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئابی ٢٠١٨، کۆفی عەنان، سکرتێری گشتیی پێشووتری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەک لە (بیرن) لە سویسڕا کۆچی دوایی کردووە.

کۆفی عەنان یەکەمین ڕەشپێست بوو کە گەیشتە پۆستی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ساڵانی نێوان ١٩٩٧ تاوەکوو ٢٠٠٦ لەو پۆستەدا مایەوە.

ناوبراو هەڵگری خەڵاتی نۆبڵە لە بواری ئاشتیدا. لە سەردەمی ئەودا گەورەترین چالاکیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کارەکانی ئەو ڕێکخراوە بوو لە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە عێراق. 





ئەم هەواڵە 5467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad