English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاوڵاتیان ئاگاداربن ئەم برنجە بۆ خواردن ناشێت 
2018-08-18 [10:45 AM]

ZNA- ھەولێر 



لیژنە ھاوبەشەکان دەست بەسەر بڕێکی زۆر برنجدا گرتوە کە شیاوی خواردن و بەکارھێنان نیە و سەرۆکی لیژنەکەش ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی لێ ئاگادار دەکاتەوە.

بەروار محمد سەرۆکی لیژنەی کۆگاکان رایگەیاند: لەئەنجامی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە ھاوبەشەکان بۆ کۆگاکانی عەمبار کردنی خواردەمەنی لە شاری سلێمانی، لەیەکێک لە کۆگاکان دەست بەسەر زیاتر لە شەست فەردە برنج-دا گیراوە.

وتی: ئەو برنجەی دەستی بەسەردا گیراوە ناوی (برنجی خۆمان)ە کە بۆنێکی ناخۆشی ھەیە و فەردەکەشی دوبارە دوراوەتەوە ھەروەھا لیبڵەکەشی بەپێی تایبەتمەندی وەزارەتی بازرگانی عێراق نیە.

وتیشی: نمونەکەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی کراوە بۆ پشکنین، دەرکەوتوە برنجەکە شیاوی خواردن و بەکارھێنان نیە.

سەرۆکی لیژنەکە داوا لە ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەکات لەکاتی بازاڕکردن و کڕینی پێداویستیەکانیان ئاگاداری ئەوجۆرە برنجە بن، لەکاتی ھەبونی-دا لیژنە ھاوبەشەکانی لێئاگادار بکەنەوە. 
 

 


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 21196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad