English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا و روسیا باس له‌ ده‌ركردنی ئێران لە سوریا ده‌كه‌ن
2018-08-18 [12:21 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، ئەمەریکا و ڕوسیا تاوتوێی چوونە دەری هێزەکانی ئێران لە سوریا كردوه‌ و بۆ درێژەدانی ئەو وتووێژانە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، جان بۆڵتن لە گەڵ به‌رپرسانی باڵای روسیا لە ژنێڤ چاوپێکەوتنی دەبێت.

ئه‌و ئاژانسه‌ باسی له‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئەمەریکا و روسیا له‌ چواره‌چێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو وڵات لە هلسینکی دەبێت.

دانۆڵد تڕامپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادمر پوتن، سەرۆک کۆماری روسیا لە سەر پێویستی چوونە دەری ئێران لە سوریا ڕێککەوتوون. کاربەدەستانی ئەمەریکایی ئەو بابەتەیان ڕاگەیاندووە.

ئاژانسی هه‌واڵی بلومبرگ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌رپرسێكی ئەمەریکا بابەتی قەیرانی سوریا و نەخشی ئێران لە شەڕی نێوخۆیی، بابەتی سەرەکی لە چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمەریکا و رووسیا بوو کە مانگی ڕابردوو لە هلسینکی بەڕێوەچوو.

بلومبرگ ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌ كه‌ ئەو به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌ی کە نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت، گوتی دوو ڕێبەر لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە ئێران دەبێت لە سوریا بچێتە دەره‌وه‌ بەڵام روسیا باوەڕی وایە کە بەجێگەیاندنی ئەو مەبەستە کارێکی دژوارە.

 





ئەم هەواڵە 2560جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad