English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید گرێبەستێکی گەورە ئەنجام دەدات 
2018-08-18 [12:48 PM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرەیەکی بەناوبانگ بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆیشتنی کرستیانۆ رۆنالدۆ . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی , یانەی ریال مەدرید دەیەوێت پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ کیلیان ئمپاپی ئەستێرەی ھەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، یانەی ریال مەدرید نایەوێت بەرپرسانی یانەی پاریسی لە خۆی بڕەنجێنێت ، لەبەر ئەمە راستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان دەکەن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزی یانەی شاھانە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی ریال مەدرید پارەیەکی خەیاڵی بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئمپاپی ئامادەکردوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7249جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad