English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راھێنەری بەرشەلۆنە گرێبەست کردن لەگەڵ ئەستێرەک رەتدەکاتەوە 
2018-08-18 [01:08 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەتیدەکاتەوە یانەکەی لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ پۆل پۆگبا مۆربکەن. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا , ڤالڤێردی بە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی راگەیاندوە کە پێویستی بە تواناکانی پۆل پۆگبا نییە و تیپەکەی ئێستا تەواوە و پێویستی بە یاریزانی دیکە نییە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ھاتنی پۆگبا بۆ یانەی بەرشەلۆنە بەمانای ئەوە دێت کە ئیڤان راکیتیچ پێگەی سەرەکی خۆی لەدەستدەدات , ڤالڤێردیش متمانە تەواو بە تواناکانی راکیتیچ ھەیە و بەسەرەکی یاری پێدەکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە بە ھاتنی ئارسەر میلۆ و مالکۆم و گەڕانەوەی رافینیا  ھێلی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە پتەوتر بووە لەبەر ئەمە یانەی کەتەلۆنی پێویستی بە یاریزانی دیکە نابێت , بەتایبەت نرخی پۆل پۆگبا زۆرە و یانەی مانشستەر یونایتدیش ئامادەنییە دەست بەرداری بێت . 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 4216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad