ZNA - هه‌ولێر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی پێشتر داوای په‌نابه‌ریان له یۆنان پێشكه‌ش كردوه ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته كردوه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بۆ ئه‌سینا.
ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له رێگه‌ی سنوری نه‌مساوه هاتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا و پێشتر له ئه‌سینا داوای په‌نابه‌ریان پێشكه‌ش كردوه، بۆیه بڕیاره له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو ئه‌و كه‌سانه به‌ره‌و یۆنان بگه‌ڕێنرێنه‌وه.
پێشتریش ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئیسپانیا رێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌یان واژوو كرد.
dw
ئەم هەواڵە 6586جار خوێندراوەتەوە |