English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمساڵ له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ چەندین پڕۆژەی گرینگ ته‌واو ده‌كرێن
2018-08-18 [01:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، مەلا یاسین مەحموود، رایگه‌یاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە ئەمساڵ چەندین پڕۆژەی گرینگ لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی جێبەجێ بكرێن، كە گرنگترینیان شەقامی 120مەتریی هەولێر و تونێلی پیرمام كە تونێلێكی ستراتیژیی كوردستانە، شەقامی 100مەتریی سلێمانییش لەلایەن وەبەرهێنەرێكی گەورەی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

 

مه‌لا یاسین وتیشی، لە دوو هەفتەی داهاتوودا گەورەترین ئۆتۆبان دەكرێتەوە كه‌ شەقامی سلێمانی بۆ پێنجوێن 20 خولەك نزیك دەكاتەوە، بێگومان ئەو شەقامەش ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی بازرگانی دەكات كە لە خاڵە سنوورییەكانەوە كەلوپەل بۆ هەرێمی كوردستان هاوردە دەكرێت، نزیكەی 40ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج كراوە و تەواو بووە.

گوتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان روونیشی كردەوە، شەقامە جووتسایدەكانی نێوان پارێزگاكانیش دەست پێدەكات و دروست دەكرێن، جگە لەوەش چەندین پڕۆژەی دیكە وەكو شەقامی كەلار - سلێمانی و شەقامی رانیە – سلێمانی دەستیان پێ دەكرێت، بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە سەرجەم ئەو پڕۆژانەی بە هۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوون، هەر هەموویان دەست پێبكەنەوە.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 8023جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad