English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا ... له‌ مه‌نبه‌ج ئه‌مه‌ریكا و توركیا به‌هاوبه‌شی كار ده‌كه‌ن
2018-08-18 [03:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس ئاشكرایكرد ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی سێ رۆژدا ده‌ست به‌ مه‌شقی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای توركیا و ئه‌مریكاوه‌ له‌ منبج، بكرێت.

جێمس ماتیس رایگه‌یاند، سه‌ربازانی سوپای توركیا و ئه‌مریكا ده‌ست به‌ ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له‌ ده‌ورووبه‌ری منبج ده‌كه‌ن، ده‌توانم بڵێم له‌ ٧٢ کاتژمێردا. له‌ داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا، ره‌نگه‌ زووتریش بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌دا ئه‌نجامده‌دات.

ماتیس جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌لوپه‌ل و كارمه‌ندیان بۆ ئه‌و مه‌شقانه‌ له‌ ئێستادا له‌ توركیان و باسی له‌وه‌شكرد ورده‌كارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ ناخاته‌ڕوو.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه‌ی ده‌ورییه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن، نه‌دایه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ بریكاری راوێژكاری به‌رپرس له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ده‌یڤد ساتەرفیڵد، وتی، گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان توركیا و ئه‌مریكا هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نه‌بووه‌، وتیشی، قۆناغی نه‌خشه‌رێگای منبج بێ كێشه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی ئازایه‌تی به‌خش، درێژه‌ی هه‌یه‌. كاریگه‌ریی بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان لێره‌دا به‌دیناكرێن.

 

aa





ئەم هەواڵە 4771جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad