English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆڵی قوتابیان لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان
2018-08-18 [08:29 AM]

نووسینی: هۆگر بەهادین


 

پارتی دیموكراتی كوردستان پێی ناوەتە  ( 72 )مین ساڵیادی تەمەنی خۆی, بەو پێیەی پارتی خاوەن درێژترین تەمەن و گەورەترین پێگەی جەماوەرییە, ئەمە وای كردووە سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بتوانن تێیدا كاربكەن لە نێویشیاندا چینی قوتابیان, پارتی هەر لەسەرتایی دوروست بونییەوە هەستی بەگرنگی ئەم توێژە كردووە بۆیە  لە سێیەمین كۆنگرەی خۆیدا لەسەر ڕاسپاردەی بارزانی نەمر لەساڵی 1953ز بریاری دامەزراندنی 
یەكێتی قوتابیانی كوردستان دەدات, لەپاش دروست بونی ئیتر ئەم ڕێكخراوە بوو بە دەروازەیەك بۆ قوتابیانی كوردستان تا لێرەوە فێری خەباتی سیاسی و نەتەوەی ببن, لە قۆناعەكانی دواتر بێنە ناو ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان, قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەكانی خەباتی پارتیدا ڕۆڵی بەچاو كاریگەریان هەبووە, لەو پێناوەدا قوربانییانداوە جا چ بە خوێندنەكەیان بێت یاخود بە گیانی خۆیان گەلێك نمونەی بەرجەستە هەن لەم بارەوە, دیارترین یان مەئمون دەباغ و لیلی قاسم و ڕێبەر مەلا حوسێنە, هەولدەدەم بە كورتی باسێك لە شەهید بونی ئەم هەڤالانە بكەم هەڵبەت لە ئاست قوربانی دانی ئەواندا نییە. 
شەهید مەئمون دەباغ یەكەمین شەهیدی قوتابیانە كە خوێندنەكەی هەم گیانی خۆیشی كردە قوربانی لە پێناو ڕێبازەكەیدا مەئمون پاش هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول بڕیاری بە جێهێشتنی خوێندن دەدات كە قوتابی قۆناغی سێیەم بووە لە زانكۆی بەغداد دواتریش لە شەڕێكدا لە گەڵ هێزەكانی ڕژێم لە ساڵی 1963ز دەچێتە كاروانی نەمران و شەهید دەبێت. 
لیلی قاسم دیسان قوتابی بووە لە زانكۆی بەغداد دوای ئەوەی ڕژێم پێی دەزانێت كە كار دەكات بۆ پارتی دەسگیر دەكرێت ئەو كچە تا لە سێدارە درا 
بە سەربەرزییەوە دەچێتە بەردەم پەتی سێدارە لیلی یەكەمین كچە قوتابییە نەك لە كوردستان بەڵكو لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست گیانی خۆی فیدا كردبێت لە پێناو دۆزی ڕەوای نەتەوەكەیدا. 
 ڕێبەر ملا حسن و هەڤالەكانی پاش نسكۆی شۆڕشی ئەیلول بە چەند مانگێك دەست دەكەنەوە بە خەبات كردن و بڵاو كردنەوەی بیرو باوەری نەتەوەیاتی 
لە نێو خەڵك رێبە ڕیبەرایەتی ئەو قوتابیانەی دەكرد كە خەباتیان دەكرد لە زاخۆو دەوروبەری, بەڵام بە داخەوە لەشەوی 20/21/4/1976ز كۆمەڵە سیخوڕێكی ڕژێم دەدەن بەسەر ماڵیانداو كۆمەڵێك بڵاو كراوە دەدۆزنەوە هەر ئەو شەوە خۆی و براكانی دەستگیر دەكەن, پاش سێ ڕۆژ لە ئەشكەنجەدان شەهید دەبێت كە بە دڕندانەترین شێوە ئەشكەنجە دراوە بە شێوەیەك گیانی بزمار ڕێژ دەكرێت و لە خاچی دەدەن, ڕێبەر نمونەی گیان فیدای و نهێنی پارێزییە پاش ئەشكەنجەدانی بە دڕندانە ترین شێوە, بەڵام ئامادە نەبو تەنانەت ناوی هیچ هەڤاڵێكی خۆی بدات بە پیاوەكانی ڕژێم.
بۆیەدەتوانین بلێین دەوری قوتابیان لە ناو شۆڕشدا دەورێكی بالاو كاریگەر بووە بەشێوەیەك لە هەر شوێنێك كاریان كردبێت دەنگ دانەوەیەكی گەورەیان دروست كردووە نەبەردی و قارەمانێتی وایان تۆمار كردووە تا كوردێك مابێت لەسەر زەوی دەتوانێت شانازییان پێوە بكات, هەڵبەت لە بواری ڕۆشنیری و پێگەیاندنی كادرو وشیار كردنەوەی قوتابیانی كورددا دەورێكی باڵای هەبووە, تەنانەت لە ڕۆژانی سەختی ئاوەرەی لە ئێران قوتابیان ڕانەوەستاون پاش خۆ ڕێكخستنەوەو ئامادەكاری هەستان بەدەر كردنی گۆڤاری 
( دەنگی قوتابیان ) دەورێكی باڵای هەبوو لە ڕۆشنبیركردن و پێدانی هێزو وزە بە گیانی شۆڕشگێری بەسەرجەم كادرانی حزب.
 دواتریش لەدوای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی گۆڵان قوتابیان بەردەوام بون لە خەبات كردن چەندین خۆپیشاندانیان لە ناوچە جیاوەزەكانی كوردستان دژی ڕژێم ئەنجامداوە  بەشدارێكی كارابوون لە ڕاپەڕینەكانی ساڵی 1983و 1984ز بەشێوەیەك چەندین قوتابی شەهید بوون,  لە قۆناغی هەڵگیرسانی ڕاپەڕینی جەماوەری ساڵی 1991ز قوتابیان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە ئەویش بە وشیار كردنەوە هاندانی خەڵك بۆ بەگژداچونەوەی ڕژێم, لە پاش ڕاپەیڕن 
( ی. ق .ك)لە پاڵ ئەركە پیشەییەكەی خۆیدا چەنەدین كادرو سەركردەی لیهاتوی دروست كردووە بۆ درَیژەدان بەخەبات  لە ڕیزەكانی پارتیدا, بەشێكی زۆر لەسەركردایەتی ئێستای پارتی دەرچوی ئەم قوتابخانەیەن یاخود سەرتای كاركردنیان لەم ڕێكخراوەوە دەستی پێكردووە بەهامان شێوە كادری لەسەرجەم بوارەكانی ژیان لە كوردستان پێگەیاندووە, پێم وایە ئەوەی من باسم كردووە مشتێكە لە نمونەی خەروارێك بەشێكی كەمم باس كردووە لە سەروەرییەكانی قوتابیان لەنێوریزەكانی پارتیدا .
قوتابیان ڕۆڵی كاریگەریان گێراوەو دەگێڕن دەتوانن داهاتویەكی پرشنگدار لە نێو ڕیزەكانی پارتیدا بەدی بهێنن بە شێوەیەك لە خزمەتی گەل و نیشتمان و ڕیبازەكەیان بێت, هەڵبەت نەمر بارزانی باش هەستی بەگرنگی ئەم توێژە كردووە بۆیە ناوی لێ ناون ( سەر ڕمن لە گشت شۆڕو ڕاپەڕینێكدا ), بەهیواین لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بین, هەڵگی پەیامی  72 ساڵ خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان بین.





ئەم هەواڵە 5209جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad