English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران سیستەمێكی نوێی بەرگری بۆ كەشتیە شەڕكەرەكانی دادەنێت
2018-08-19 [04:46 AM]

ZNA – هەولێر


ئێران سیستەمێكی نوێی بەرگری بۆ یەكێك لەكەشتیە جەنگیەكانی هێزی دەریایی وڵاتەكەی لە ئاەكانی كەنداو زیاد كرد، بڕیاریشە بۆ هەموو كەشتیەكانی تریش دابین بكرێت.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئەرتەشی ئێران حوسێن خانزادی بە ئاژانسی تەسنیمی وڵاته‌كه‌ی راگەیاند: "جێگیرکردن و تاقیكردنه‌وه‌ دەریایی و کەناراویی سیستەمی به‌رگری كورت مه‌ودای كه‌مه‌ند به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوون، ئەو سیستەمە بۆ یه‌كێك له‌ كه‌شتییه‌ ده‌ریاییه‌كان زیادكرا و به‌م نزیكانه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر كه‌شتیەکانی دیكه‌ش".

ئاژانسه‌ ئێرانییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، ئه‌و سیستەمە‌ ناوی لێنراوه‌ "فالانكسی ئێرانی"، ئه‌مه‌ش وه‌ك لێچوونی له‌ تفه‌نگێكی ئه‌لیكترۆنی دروستكراوی كۆمپانیای رایسۆنی ئه‌مه‌ریكی، كه‌ توانای تێكشكاندنی مووشه‌كی دووژمنانی هه‌یه‌.

 





ئەم هەواڵە 2470جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad