English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێگای هەولێر- كەركوك كرایەوە
2018-08-19 [05:51 AM]

ZNA – هەولێر


دوای نزیكەی دەمانگ لەداخستنی  رێگای كەركوك - هەولێر  ، ئەمڕۆ رێگاكە کرایەوە و هاونیشتمانیان دەتوان لە هەولێرەوە بۆ کەرکووک و سلێمانی و بەپێچەوانەوە لەو دوو پارێزگایەوە و لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیشەوە بۆ هەولێر گەشت بکەن.

 

 
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "تاوەکو 25ـی مانگ ئۆتۆمبێلی بچووک دەتوانن لە رێگاکەوە هاتووچۆبکەن و لە 25ـی مانگەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش دەتوانن هاتووچۆ بکەن".
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكراشی كرد: "بەپێی رێککەوتنەکە تەنیا ئاسایش و پۆلیس لە هەرێمی کوردستان و پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە بازگەکان دەبن و هیچ هێزێکی سەربازیی دیکە بۆی نییە دەستوەربداتە کاری بازگەکان، لای حکومەتی ئیتیحادی پۆلیسی ئیتیحادی سەرپەرشتیی بازگەکان دەکات و لە سنووری پارێزگای هەولێریشەوە تەنیا پۆلیس و ئاسایشی هەولێر سەرپەرشتی بازگەکان دەکەن".
 
بۆ چاککردنەوەی تەواوی پردەکەوە و کۆنکرێتکردنی وەک پێشووتر 750 ملیۆن دیناری پێویستە و حکومەتی عێراق  و سندووقی قەرزی نێودەوڵەتی هاوئاهەنگ دەبن و هەرێمی کوردستانیش هاوکاردەبێت بۆ چاککردنەوەی رێگەکە لە ماوەی کەمتر لە هەشت مانگ.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هۆشداریی دایە ئۆتۆمبێلەکان کە پردەکە توانای هەڵگرتنی 65 تاوەکو 68 تۆنی دەبێت گوتی: "بارهەڵگرەکان دەبێت ئاگاداریی ئەمە بن و بەپێی رێنماییەکان هاتووچۆ بکەن".





ئەم هەواڵە 3652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad