English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە بەشداری كورد دروست كردنی گەورەترین كوتلەی ناو پەرلەمان نزیكە
2018-08-19 [06:03 AM]

ZNA – هەولێر


ره‌وتی حیكمه‌ی سەر بە عەمار حەكیم، پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كورد پێكهێنانی ئه‌و كوتله‌یه‌ نزیكه‌.

نۆفه‌ل ئه‌بوره‌غیف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و گوته‌بێژی ره‌وتی حیكمه‌ گوتی: "كاره‌كانی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی و لۆژیكی و هێمنی به‌ڕێوه‌ده‌چن و به‌ به‌شداری ره‌وتی حیكمه‌، سائیروون، نه‌سڕ، هاوپه‌یمانی نیشتمانی و هێزه‌ سوونییه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌زر له‌گه‌ڵ كورد دوور له‌ ژاوه‌ژاو و به‌لاڕێدابردن".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ره‌وتی حیكمه‌ راشیگه‌یاند، ده‌رگای گفتوگۆ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كراوه‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی.

پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان، بۆ پێدانی متمانه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق، پێویسته‌ به‌ 165 كورسییه‌، كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش له‌ 329 كورسی پێكدێت.

 





ئەم هەواڵە 4636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad