English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاریگەریەکانی رووناکی کۆمپیوتەر و موبایل لەسەر چاو
2018-08-19 [11:26 AM]

هەولێر _ ZNA



خوگرتنی منداڵان بە تەماشاکردنی موبایل یان ئای پاد و هەر شاشەیەکی ئەلیکترۆنی کاردەکاتە سەر بیناییان و پرۆفیسۆر جەیمس والفسن لە زانکۆی ئاوستن سەبارەت بە تەندروستی منداڵان و تەماشاکردنی شاشەکان دەڵێت " ئێستا ئەوە دەبینین بەهۆی تەماشاکردنی شاشەی ئەلیکترۆنی تەنانەت منداڵانیش گرفتی وشکبوونی چاویان هەیە".

دەنگى ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، پرۆفیسۆر والفسن دەشڵێت " فرمێسک هەمیشە بە ئاستێکی کەم لەسەر چاوەکاندایە، نەک تەنها لەکاتی گریاندا، بەبێ مانەوەی ئەمە مرۆڤ توانای بینینی نامێنێت ".

بەڵام کاتێک منداڵان کاتێکی زۆر بە تەماشاکردنی شاشە بەسەر دەبەن، بۆ یاریکردن یان بۆ پرۆژەکانی خوێندن ڕەنگە ئەو مەترسییەیان هەبێت بەبێ ئەوەی خۆشیان بزانن.

فرمێسک مادەیەکی چەورە لە چاوەکاندا و بە نەمانی ئەمە چاو وشک دەبێت و کار دەکاتە سەر بینایی.

پرۆفیسۆر فالفسن لەسەر ماندووبوونی چاو لەو کاتانەدا دەڵێت " کاتێک زۆر سەرنج لەسەر شاشەکە دەدەیت بۆ نمونە شاشەی کۆمپیوتەر کەمتر چاو دەتروکێنی و هەروەها لە بری ئەوەی بە تەواوەتی چاوەکانت بتروکێنی هەندێک دەیتروکێنی بەتەواوەتی دایناخەیت ئەمەش زیان بە بەشی پێشەوەی چاوەکان دەگەیەنێت."

بەڵام ئێستا بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری دهاتووە بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەندێک کۆمپیوتەر کاری کردووەتە سەر چاوەکانت  لە ڕێگای ئەم بەرنامەیە وەڵامی چەند پرسیارێک دەدەیتەوە و بۆ ماوەیەکیش تەماشای شاشەکە دەکەیت بۆ ئەوەی ئەوە بزانیت چەندێک کۆمپیوتەر و شاشەکان کاریان کردووەتە سەر چاوەکانت تا چەندێکی تر دەتوانیت تەماشای کۆمپوتەرەکەت بکەیت. 

پزشکان دەڵێن لە کاتی تەماشاکردنی کۆمپیوتەر یان  موبایل هەوڵ بدە زوو زوو چاوەکانت بە تەواوەتی دابخە بۆ ئەوەی پشوویەک بدەن.





ئەم هەواڵە 6679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad