English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینیەکانی کەش و هەوا لەڕۆژانی جەژندا
2018-08-19 [07:36 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، بەرزترین پلەی گەرما لە ڕۆژانی جەژندا لە کەرکوک تۆمار دەکرێت کە ٤٤ پلەیە و نزمیترین پلەش لە دهۆک دەبێت کە ٣٨ پلەیە.

ماڵپەڕی ئەکیووێزەر پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمی بڵاوکردووەتەوە و بە جۆرێکە کە یەکەم ڕۆژی جەژن لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٤١ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت، هەروەها بۆ ڕۆژانی دواتر ٤٢ بە ٢٤ پلە، ٤٢ بە ٢٧ پلە، ٤٣ بە ٢٦ پلەی سەدی دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، لە سلێمانی یەکەم ڕۆژی جەژن بەرزترین پلەی گەرما ٤١ و نزمترینیش ٢٢ پلە دەبێت، هەروەها بۆ ڕۆژانی دواتر، ٤١ بە ٢٢ پلە، ٤٢ بە ٢٢ پلە، ٤٢ بە ٢٤ پلە دەبێت.

بەپێی ماڵپەڕەکە، یەکەم ڕۆژی جەژن لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما ٣٨ پلە و نزمترینیش ٢٢ پلە دەبێت، ڕۆژانی دواتریش ٣٩ بە ٢٣ پلە، ٤٠ بە ٢٣ پلە، ٤١ بە ٢٣ پلە دەبێت.

هاوکات لە کەرکوک یەکەم ڕۆژی جەژن بەرزترین پلەی گەرما ٤٣ پلە و نزمترینیش ٢٧ پلە دەبێت، هەروەها ڕۆژانی دواتر ٤٣ بە ٢٧ پلە، ٤٤ بە ٢٨ پلە، ٤٤ بە ٣٠ پلە دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، لە هەڵەبجە ڕۆژی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما ٤٠ پلە و نزمترینیش ١٩ پلە دەبێت، هەروەها ڕۆژانی دواتر ٤١ بە ٢٠ پلە، ٤٢ بە ٢١ پلە، ٤٢ بە ٢٤ پلە دەبێت.





ئەم هەواڵە 2806جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad