English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا و روسیا گفتوگۆ دەکەن بۆ دورخستنەوەی ئێران
2018-08-19 [08:28 AM]

ZNA- ھەولێر



ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كە ئەمریكاو روسیا بۆ دوورخستنەوەی دەستی ئێران لەسوریا گفتوگۆ دەكەن.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، بۆ ئەو مەبەستە جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لەجنێف گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی روسیا كردووەو بڕیارە گفتوگۆش بەردەوامی هەبێت.

ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاوكردەوە، ئەو گفتوگۆیەی جنێف درێژەپێدەری ئەو گفتوگۆیەیە، كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاو ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا لە هلسینكی نەمسا لەدوو مانگی رابردوو ئەنجامیدا.

هەروەها بڵاویكردەوە، لەو كۆبوونەوەیە دۆناڵد ترامپ‌و ڤلادیمێر پوتین لەسەر پێویستی چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئێران لەسوریا ڕێككەوتوون، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری رێككەوتنەكە دیاربێت.

ماوەی چەند ساڵێكە ئێران رۆڵێكی زۆری سەربازی لەسوریا هەیە، ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی ئەمریكاو بەردەوام جەختدەكاتەوە، كە دەبێت دەستی تاران لەو وڵاتە دووربخرێتەوە.



 





ئەم هەواڵە 4270جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad