English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مالیکی ھەولدەدات سونەکان رازی بکات
2018-08-19 [08:32 AM]

ZNA- ھەولێر



نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا، لەرازیكردنی لایەنە سووننەكان نزیك بووەتەوە، بۆ ئەوەی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دروست بكات.

رۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویكردەوە، دواین كۆبوونەوەی نوری مالیكی‌و ئوسامە نوجێفی، كە سەرۆكایەتی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكانی سوننە دەكات، ئەنجامی باشی هەبووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە نوجێفی رازی بووە بەچوونە ناو ئەو هاوپەیمانییەی بڕیارە نوری مالیكی‌و هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح پێكیبهێنن، بۆ دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی.

رۆژنامەكە وردەكاری لێكنزیكبوونەوەكانی ئاشكرانەكردووەو ئەوەشی راگەیاندووە، رەنگە لەچەند رۆژی داهاتوو ئەو هاوپەیمانییە شیعییە رابگەیەنرێت‌و چەند لایەنێكی سوننەش بەفەرمی بچنە ناو هاوپەیمانییەكەوە.


 





ئەم هەواڵە 2494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad