English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز
2018-08-19 [12:49 PM]

ZNA-هەولێر



به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و موسڵمانان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌گه‌ڵ خۆی په‌یامی ئاشتی و ئاوه‌دانی و خۆشی بگه‌ڕێنته‌وه‌ بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی .

هه‌میشه‌ جه‌ژن و بۆنه‌كان وێستگه‌یه‌ك بونه‌ بۆ هاتنه‌ كایه‌ی كه‌شێكی له‌بار بۆ دیالۆگ و لێبورده‌یی و كاری مرۆیی و مرۆڤ دۆستی و كۆتایی هێنان به‌ناخۆشی ، بۆیه‌ ده‌كرئ ئه‌و جه‌ژنه‌ ببێته‌هه‌وێنی ئاشته‌وایی ناوخۆیی و یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كان و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هاوڵاتیان وه‌ به‌تایبه‌ت له‌و بارودۆخه‌ی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه‌ی پێدا ده‌گوزه‌رێ‌ زیاتر پێویستی ته‌بایی و هاو گوتاری ناوخۆیی هاتۆته‌ پێش له‌نێوان لایه‌نه‌كان .

بۆیه‌ هیوادارین هه‌موو لایه‌ك ئه‌و جه‌ژنه‌ به‌خۆشی بگێڕن و به‌لێبورده‌یی پیرۆزی بكه‌ن و هه‌مو رۆژتان جه‌ژن و خۆشی بێت.

 

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
هه‌رێمی كوردستان _ 19 ی ئاب / 2018





ئەم هەواڵە 2998جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad