English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ئافرەتان ; بۆچی هەوکردنی ئەندامی زاوزێ زیادیکردووە
2018-08-19 [12:49 PM]

هەولێر _ ZNA


 

بەپێی هەواڵێکی "بی بی سی" هەوکردنی ئەندامی زاوزێ و منداڵدان بەشێوەیەکی بەرچاو لە جیهاندا زیادیکردووە، بەوهۆیەشەوە زاناکان هۆشداری دەدەن.

پسپۆڕانی زانکۆی مانجێستەر لە بەریتانیا دەڵێن "دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە هەوکردنە بە بەردەوامی، هاوشێوەی ئازاردانی ئافرەتانە ، چونکە هێندە خەمی پێدەخوات کاریگەری لەسەر دەروونیشی دادەنێت، هەربۆیە پێویستە هەوڵی چارەسەری بدرێت".

"د.رینا روتیما ریتچاردسون" کە سەرۆکی ئەم توێژینەوەیەیە دەڵێت "هەوکردنی ئەندامی زاوزێ وادەکات ئافرەتان بەشێوەیەکی سلبی بیربکەنەوە و هەست بە شەرمەزاری بکەن، لەبری ئەوەی واهەست بکەن ئەمە گرفتێکی تەندروستییە و پێویستی بە چارەسەر هەیە، هەربۆیە کاریگەری لەسەر ژیانیان دادەنێت، چونکە دەخورێت و هەندێکجار ئازاری لەگەڵدایە، ئەمەش راستەوخۆ دەروونی ماندوو دەکات و بێزاردەبێت".

لەلایەکی دیکەوە ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە، هەندێک لە ئافرەتان کاتێک تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن، متمانەیان بەخۆیان نامێنێت، رەنگە بۆ ئەوانەی هاوسەرگیریان کردووە، زۆر قورستر بێت، چونکە لەرووی سێکسیەوە لاوازدەبێت یان شەرم لەو حاڵەتەی خۆی دەکات، جگە لە بوونی ئازار، وەک قسەی یەکێک لە نەخۆشەکانی کە پێی وتووە "ژیانی هاوسەرگیریمت رزگارکرد، بە چارەسەری ئەم نەخۆشیە".

بەگشتی ئەو ئافرەتانەی تووشی هەوکردنی ئەندامی زاوزێ دەبن تەمەنیان لەنێوان 25-34 ساڵیدایە، بەڵام بەشێکی سەرەکی هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی بەکارهێنانی دەرمانی جۆراوجۆری هۆڕمۆنەکان، بۆ سوڕی مانگانە یان چالاککردنی ئارەزووی سێکسی.
 

ئەم نەخۆشیە لە ئەنجامی گەشەکردنی کەڕوو لەو ئەندامەدا دروستدەبێت، بەتایبەت لە هەفتەی سوڕی مانگانەدا یان ئەو کاتەی حەبی مەنع بەکاردەهێنرێت، بەڵام مەرج نییە هەموو خوروویەک مانای هەوکردن بێت، رەنگە نەخۆشی ئەکازیما بێت، هەربۆیە لەخۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنە، پێش پشکنین و پرسی پزیشک.

سەرەڕای ئەوەی ئەم نەخۆشیە ئەگەری چاکبوونی هەیە، بەڵام زۆر دووبارە دەبێتەوە هاوشێوەی نەخۆشیەکی درێژخایەن، هەندێک لە سەرچاوەکان باس لە بەکارهێنانی ماست دەکەن بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە، لەم بارەیەوە د.رینا دەڵێت "ناتوانین چارەسەرێکی تەواو دیاریبکەین بۆ کۆتایی هێنان بەم کێشەیە، بەڵام لە هەمانکاتدا ماست پێکهاتەیەکی گونجاوە کاریگەری هەیە لەسە بەکتریا سوودبەخشەکان".

تا ئێستا هیچ سیستمێکی خۆراکی دیاریکراو هەڵنەبژێردراوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گرفتە بهێنت، بەڵام پیاوان تووشی نابن، هاوکات ئەم نەخۆشیە یان ئەم هەوکردنە بە شتنی زۆر کۆتایی نایەت، چونکە ئەو شتنە پێستەکە وشکدەکاتەوە و هاوسەنگی لەنێوان کەروو بەکتریاکە تێکدەدات.





ئەم هەواڵە 11386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad