English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند جۆرێکی خواردن پێویستی بە ساردکەرەوە نییە
2018-08-19 [01:26 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ساردکەرەوە، ئامێرێکی گونجاوە بۆ خراپ نەبوونی ئەو خۆراکانەی رۆژانە دەیکڕین و ئامادەیدەکەین، بەتایبەت لە وەرزی هاوین و گەرمادا، بەڵام بەپێی هەواڵێکی سەنتەری (Good Housekeeping Institute (GHI کە لەلایەن ماڵپەڕی rotana بڵاوکراوەتەوە حەوت جۆری خواردن کە رۆژانە دەیکڕین پێویستی بە ساردکەرەوە نییە.

1- شوتی، لە پلەی گەرمی ئەو ژوورەی تێیدایت ئاسایی دەمێنێتەوە، ئەگەر لەت نەکرابێت.

2- ئەڤۆگادۆ، بێگومان دەتوانیت لە ساردکەرەوە بیپارێزیت، بەڵام دەتوانیت لە کیسێکی کاغەزیشدا بەبێ ساردکەرەوە بیپارێزیت.

3- قاوە، رەنگە بڵێن کە سەری قاوەکەت کردەوە دەبێت بیخەیتە ساردکەرەوە، لەبەر مانەوەی بۆنەکەی، بەڵام ئەمە دوورە لە راستییەوە و لە دەرەوەی ساردکەرەوەش کێشەی نییە.

4- سیر، تەنها پێویستی بە جێگایەکی وشکە.

5- تەماتە، پێکهاتەیەکی سەرەکی چێشتخانەیە، بەڵام لە پلەی گەرمی ژوورە ئاساییەکەتدا دەمێنێتەوە و تێکناچێت.

6- نان، بۆ ئەوەی بە تازەیی بمێنێتەوە دەیخەنە ساردکەرەوەوە، بەڵام بەپێی توێژینەوەکان نانی بەستوو، زیانی هەیە.

7- پیاز، بەهەمانشێوەی سیر تەنها پێویستی بە جێگایەکی وشکە.





ئەم هەواڵە 7012جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad