English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەولێر رووداوێکی ھاتووچۆی دڵتەزێن روویدا 
2018-08-19 [10:46 AM]

ZNA- ھەولێر 



 گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایدەگەێنێت ، کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە ١٩ ی ئابی ٢٠١٨ ،  لەسەر ڕێگای سەرەکی ھەولێر -  خەبات لەنزیک مەفرەقی عەلوەی ھەولیر ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا خۆی کێشا بەدواوەی ماتۆرسکێلێکی سێ تایە.‌
 .
 فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕاشیگەیاند ، لەئەنجامی ڕووداوەکە بەداخەوە شۆفێروسەرنشینی ماتۆر سکێلەکە زۆر بەسەختی زامداربون جگەلەزیانی مادی زۆر کەبەر ماتۆرسکێلەکە وئۆتۆمبَیلەکە کەوت . 

ھەروەھا  گووتیشی : ھۆکاری ڕووداوەکە دەگەرێتەوە بۆتیژڕۆیی لەرادەبەدەری ئۆپترایەکە ، چونکە لەگەڵ ھێزی بەرکەوتنەکە ماتۆرسکێلەکە زیاتر لە٣٠مەتر لەشوێنی دوورکەوتبۆوە وەفری بو  ، لەکاتیکدا بەر لەڕووداوەکە لەسایدی خۆی بێ کێشە رۆیشتبوو .

لەکۆتادا گوتەبێژی ھاتووچۆ ڕایگەیاند ، لەشۆفێری ئۆپترایەکە دەپرسین ئایا دەزانی فرینی ماتۆرسکێلێکی سێ تایە بۆ مەودای ٣٠مەتر لەگەل ھێزی بەرکەوتنەکە مانای چیە؟ وەچی دەگەیەنیت؟

 

1

 

1


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 13018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad