English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خێوەتگە و خولی دێدەوانی وانەیەکی لە بیرکراو
2018-08-19 [11:04 AM]

ZNA- ھەولێر 


بزووتنەوەی دێدەوانی گرینگی دەدات بە ڕۆشنبیر کردنی تاکی کۆمەڵگاو دروست کردنی سەرکردەیەک کە خۆشەویستی تەواوی ھەبێت بۆ خاک و نیشتمان و خەڵک.


 ھاوکاری کەسانی ناو کۆمەڵگا بکات و ھەموو کات ھەست بە بەرپرسیاریێتی بکات.لە کوردستان بەگشتی و شاری ھەولێر بەتایبەتی ژمارەیەکی زۆری سەرکردەی دێدەوانیمان ھەبوو کە بەڕاستی و بە مانای ووشە [سەرکردە ] بوون و ساڵانە لەوەرزی ھاوین خولیان دەکردەوەو مامۆستایان و قوتابیان بەشدارییان دەکردو چەندین وانەی بەنرخیان پێشکەش دەکرا،بەڵام ساڵ دوای ساڵ ئەو مامۆستا بەڕێزانە بەھۆی ھەڵکشانی تەمەنیان خانەنشین کران و خولی بەردەوامیش نەماوە تا کەسانی تر شوێنیان بگرنەوە. بۆیە ئەگەر وا بەردەوام بێ بەداخەوە ئەو وانەیە گەورەو بەسوودە لەبیر دەکرێ و نامینێ. بۆیە . 
لێرەوە داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەم کە وەزارەتی پەروەردەیە ھەرچی زووە خولی دێدەوانی سەرکردە ساز بکات تاوەکو ئەم وانەیە فەرامۆش نەکرێ و سەرکردەی دیکە دروست ببن و خۆشەویستی خاک و نیشتمان و وڵات فێری نەوەی داھاتوو بکەن...


کەمال یوسف
 





ئەم هەواڵە 3286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad