English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای ھاوپەیمانی میحوەری وەتەنی عێراق دەکات
2018-08-19 [01:28 AM]

ZNA- ھەولێر 


ڕۆژی یەکشەممە ١٩ـی ٨ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای ھاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی عێراق بە سەرۆکایەتی شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی کرد.

لە دیدارێکدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و ھەڵەکانی ڕابردوو ئاڵوگۆڕ کرا.
ھەر لەو کۆبوونەوە ھەردوولا ھاوڕا بوون کە پێویستە گەرەنتی و میکانیزمی ڕوون بۆ پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان دابنرێت بە جۆرێک کە ڕێگە لە تاکڕۆیی لە بەڕێوەبردنی وڵات و پەراوێزخستنی پێکھاتەکان بگیرێت.
کۆبوونەوەکە جەختیشی لە ھەماھەنگی و پەیوەندیی بەردەوامی ھەردوولا کردەوە بۆ بەشداریی کارا لە پڕۆسەی سیاسی و جێبەجێکردن و ڕەچاوکردنی ئەو بنەمایانەی کە لە خزمەت شەراکەتی ھەموو پێکھاتەکان بێت لە حکوومەتی داھاتووی عێراقدا.
جێگەی ئاماژەپێکردنە لەو کۆبوونەوەیەدا د. ڕۆژ نووری شاوێس و ھۆشیار زێباری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە بوون.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad