English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا سەدان ملیۆن دوڵار بۆ سوریا هەڵدەوەشێنێتەوە
2018-08-19 [01:47 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمەریکا رایگەیاند، نزیکەی٢٣٠ ملیۆن دوڵا بۆ سەقامگیرکردنی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا هەڵدەوشێنێتەوە و گوتی یارمەتی پارەی جیهانی بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا پەیوەندی بە ڕەوتی ئاشتی بە پێشەنگی نەتەوەیە یەکگرتووەکانەوە هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ریگەیاند، ئەو بڕیارە لە لایەن وەزیری دەرەوە مایک پامپێۆە دراوە.

وەزارەتی دەرەوە وتیشی، ئەو بڕیارە بە ڕاوێژکردن لە گەڵ کۆشکی سپی و لە لایەن وەزیری دەرەوە دراوە، ئەو یارمەتییانەی پێشوو کە لە باری لەشکری و دارایی لە لایەن ئەمەریکاوە تا ئێستا کراون ئەوانیش لە بەرچاو دەگیرین.

برێت مەک گورک نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوبەندی دژی داعش لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی رۆژی هەینی لە وەزارەتی دەرەوە، گوتی یارمەتی پارە بۆ سەقامگیری هەروا بۆ یارمەتی بە گەڕانەوەی دانیشتوان بۆ ئەو ناوچانە بەکارهێنرا کە لە ژێ کۆنترۆلی داعش دەردەهێنران.

مەک گوڕک ئاماژەی پێدا کە بڕیار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بودجەی ٢٣٠ ملیۆن دۆلاری نەخشی ئەمەریکا لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریادا کەم ناکاتەوە. ئەو گوتی ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە مسوگەری بکەن کە ئەندامانی دیکەی هاوبەندی دژی داعش لەو ئەرکە قورسەدا هاوبەش بین کە ناوچەکانی ڕزگارکراو لە دەستی داعش بە جۆرێک ئامادەی بکەن کە خەڵکی گەراوە بتوانن تێیدا بژین.

وەزارەتی دەرەوە ڕۆژی هەینی گوتی سعودیە ڕایگەیاند ١٠٠ ملیون دۆڵار وەک یارمەتی نوێ بۆ باکوری خۆرهەڵاتی سوریا دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی بە پرۆژەکانی سەقامگیری لە شارەکانی وەک ڕەقە بکات. ئیماراتیش بەڵێنی ٥٠ ملیۆن دوڵاری داوە.

VOA





ئەم هەواڵە 4189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad