English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی ... مانشستەر ستی بەردەوامە لەسەرکەوتنەکانی 
2018-08-19 [01:50 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەمیانەی یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی , یانەی مانشستەر ستی میوانداری یانەی ھێدەرسفێلدی کرد. 

یانەی مانشستەر ستی توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ یانەی ھێدەرسفێلد. 

گۆڵەکانی یانەی مانشستەر ستی لە خولەکەکانی ٢٥ و ٣٥ و ٧٥ لەلایەن سێرجیۆ ئەگوێرۆ و لەخولەکی ٣١ لەلایەن گابرێل خیسۆس و لەخولەکی ٤٨ لەلایەن داڤید سێلڤا و لە خولەکی ٨٤ لەلایەن بەرگریکاری ھێدەرسفێلد تیرنس کۆنگۆلۆ بەھەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەی یانەی ھێدەرشفێلد لە خولەکی ٤٣ لەلایەن جۆن گۆرینگ ستانکۆڤیچ تۆمارکرا

بەم ئەنجامە یانەی مانشستەر ستی بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ پێشەنگی پریمەرلیگی گرت. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11827جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad