English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌شد له‌م پارێزگایه‌دا كشانه‌وه‌
2018-08-19 [03:52 AM]

​ZNA - هەولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى رایگه‌یاند: میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین پاشه‌كشێیان كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراقی بێ ئه‌وه‌ى ناوى خۆى ئاشكرا بكات رایگه‌یاند: میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناحیه‌ى چینى سه‌ر به‌ قه‌زاى بێجى له‌ سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین پاشه‌كشێیان كردووه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق بۆشایى كشانه‌وه‌ى میلیشیاكانى حه‌شد له‌و ناوچه‌یه‌ پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیكرده‌وه‌: ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى نێوان لایه‌نه‌ حكومییه‌كان و فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بووه‌.

پێش چه‌ند رۆژێك ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین داواى له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادى كردبوو، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ سنوورى پارێزگاكه‌ بكێشێته‌وه‌.

ئه‌و داوایه‌ دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ میلیشیاكانى عه‌سائیبى سه‌ر به‌ حه‌شد له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانى نیشته‌جێى ناحیه‌ى به‌له‌دى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین گرژى و پێكدادان له‌ نێوانیان درووست بوو.





ئەم هەواڵە 8710جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad