English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: رەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت
2018-08-19 [04:05 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنە لە وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت و رایدەگەیەنێت" وڵاتانی ئەوروپا ھیچ ھەنگاوێکی پراکتیکییان نەناوە لەبارەی رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەوە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنەی ئاڕاستەی وڵاتانی ئەوروپا کردووە و رایگەیاندووە" لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە، ئەوروپا تەنھا ھەڵوێستی دەربڕیوە و ھیچ ھەنگاوێکی پراکتیکی نەناوە بۆ بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانیان سەبارەت بە مانەوە لەو رێککەوتنەدا. 

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە" ئەوروپیەکان چەندین پێشنیاریان کردووە و لە بواری مامەڵە نەوتی و بانکیەکانیشدا چەند ھەنگاوێکیان ناوە، بەڵام ھەنگاوەکان وەک پێویست نەبوون و لەڕاستیدا ئەو ھەنگاوانە زیاتر دەربڕینی ھەڵوێست بوون نەک ھەنگاوی کرداری.





ئەم هەواڵە 2812جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad