English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە ١٠ کەس لەمووسڵ بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەست داوە
2018-08-19 [04:18 AM]

​ZNA - هەولێر


رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، زیاتر لە ١٠ دەستگیرکراو بەهۆی ئەشکەنجەدانیان لەلایەن هێزەکانی عێراق لە رۆژهەڵاتی موسڵ گیانیانلەدەستداوە.

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، زیاتر لە ١٠ دەستگیرکراو بەهۆی ئەشکەنجەدانیان لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆری سەر بە حکومەتی عێراق لە رۆژهەڵاتی موسڵ گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی عێراق بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە دەستگیرکراوان ئەشکەنجە دەدەن.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی عێراق هیچ کاردانەوەیەکی لەبەرانبەر ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە نەبووە.

حکومەتی عێراق ساڵی ٢٠١١ رێککەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوانی واژۆکردووە، بەڵام لە مامەڵەکردن لەگەڵ دەستگیرکراوان پابەندی رێککەوتننامەکە نەبووە.





ئەم هەواڵە 6007جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad