English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پوتین و مێركل سێ كاتژمێر لە بارەی ئێران و رێككەوتنی ئەتۆمی گفتگۆیان كرد
2018-08-19 [04:23 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆك كۆماری رووسیا و راوێژكاری ئەڵمانیا لەسەر پرسی ئێران و رێككەوتنی ئەتۆمی گفتگۆیان كرد.

پوتین و مێركل لە دیدارەكەیاندا سەبارەت بە دوایین پرسەكانی ئێران و رێككەوتنی ئەتۆمی گفتگۆیان كردووە.

ئاژانسی سپۆتنیكی رووسیا بڵاوی كردۆتەوە كە گفتگۆكان ٣ كاتژمێر درێژەی كێشاوە و پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی و كشانەوەی ئەمریكا لەو رێككەوتنە و بەربەستەكانی بەردەمی، تەوەری سەرەكی گفتگۆكان بوون.

دەگوترێت جگە لەمانە باس لە پرسی سووریا و ئۆكراینیش كراوە.

رووسیا لەو وڵاتانەیە كە بە ئاشكرا پشتیوانی لە رێكەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەكات. ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا لە رێککەوتنەکە کشاوەتەوە و گەمارۆشی خستووەتە سەر ئێران.





ئەم هەواڵە 4807جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad