English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی داوا له‌ مه‌عسوم ده‌كات داوا له‌ په‌رله‌مان بكات به‌زووترین كات دانیشتنی خۆی ئه‌نجام بدات
2018-08-19 [05:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق داوای له‌ سه‌رۆكی عێراق فوئاد مه‌عسوم كرد، داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات، له‌ چوارچێوه‌ی ماوه‌ی دیاری كراوی ده‌ستوریدا، ده‌ست به‌ دانیشتنی خۆی بكات، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كۆمار دیاری بكات و گه‌وره‌ترین كوتله‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو راسپێردرێت، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ وه‌ربگرێت و ده‌ست به‌كاری خۆی بكات.

عه‌بادی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی دادگای فیدرالی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ندكرد سوپاسی گه‌لی عێراق ده‌كه‌م به‌شداریان له‌ هه‌ڵبژاردن كرد و سوپاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌كات به‌شداریان له‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن كردوه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسندکرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئەیاس سامووک، گوتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق رایگەیاند: "دادگای فیدراڵی دوایین لیستی ناوی پەرلەمانتارانی لەدوای ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە رەوانەکراوە، پەسندکردووە".

پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن و ناوەکان لەکاتێکدان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 12-5-2018 ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکی لایەنەکان تانەیان لە ئەنجامەکان دا، بەشێکی دەنگەکان بەدەست ژماردنەوەیان بۆ کرا، ئێستاش لایەنەکانی عێراق لەگفتوگۆدان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی داهاتوو

 





ئەم هەواڵە 8251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad