English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پایتەخی تورکیا تەقە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کرا
2018-08-20 [05:29 AM]

ZNA-هەولێر


سەر لە بەیانى ئەمڕۆ تەقە لە باڵوێزخانەى ئەمریکا لە ئەنقەرە کراوە و بەڵام هیچ زیانێکى گیانى بە کارمەندانی باڵوێزخانەکە نەگەیشتووە.

ئاژانسی سی ئێن ئێن تورک بڵاویکردەوە، چەند کەسێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە بینای باڵوێزخانەى ئەمریکا لە ئەنقەرە کردووە و زیان بە بیانەکە گەیشتووە و شوشەى چەند پەنجەرەیەک شکاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا نەزانراوە هۆکاری هێرشەکە چی بووە و تەقەکەرەکانیش دەستگیر نەکراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە پەیوەندییەکانى ئەمریکا و تورکیا لە ئێستادا گرژى تێکەوتووە و هەردوولایان سزای ئابورییان بەسەر چەند وەزیرێکى یەکتردا سەپاندووە و ئەمریکا داوادەکات تورکیا قەشە ئەمریکییەکەى ئازادبکات.





ئەم هەواڵە 3496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad