English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئومێد خۆشناو: ئه‌وانه‌ی خاک و كه‌ركوكیان فرۆشت ڕوویان هه‌یه‌ به‌ بازگه‌ی پردێ بێنه‌ هه‌ولێر و بگه‌ڕێنه‌وه‌
2018-08-20 [08:20 AM]

ZNA-هەولێر


ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ڕایدەگەێنێت، ئه‌رێ ئه‌وانه‌ی خاکیان فرۆشت و که‌رکوک یان هه‌رزان بازاڕکرد، ده‌بێ جارێکیتر ڕوویان هه‌بێ به‌ بازگه‌ی پردی بێنه‌ هه‌ولێر و بگه‌ڕێنه‌وه‌؟ ئه‌وه پرسیارێکه‌و وه‌ڵامه‌که‌ی نازانم.

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى(فه‌یس بووك) نووسیویه‌تى ، پرسیارێک ده‌رباره‌ی بازگه‌ی پردێ، دوێنێ  به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ بازگه‌ی پردی کرایه‌وه، به‌ڵام له‌ به‌یانیه‌وه‌ پرسیارێک له‌لام دروست بووه‌.
ئه‌رێ ئه‌وانه‌ی خاکیان فرۆشت و که‌رکوک یان هه‌رزان بازاڕکرد، ده‌بێ جارێکیتر ڕوویان هه‌بێ به‌ بازگه‌ی پردی بێنه‌ هه‌ولێر و بگه‌ڕێنه‌وه‌؟ ئه‌وه پرسیارێکه‌و وه‌ڵامه‌که‌ی نازانم.
 له‌كۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ،دڵنیابن تا له‌ژیان مابین ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری خیانه‌تکار له‌بیرناکه‌ین....

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌له‌دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر  به‌چاكردنه‌وه‌ى جسری پردێ  ڕێگای سەرەکی نێوان (هەولێر - کەرکوک) بۆ هاوڵاتیان كرایه، دوای 16ی ئۆكتۆبەر بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە زیانی بەركەوتوو، بەوھۆیەوە ھاتووچۆ لەو رێگەیه‌ پەكی كەوت.





ئەم هەواڵە 5407جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad