English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیایێکی فەڕەنسی لە ئێران دەکشێتەوە
2018-08-20 [09:14 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌2018/8/20، كۆمپانياى "تۆتاڵ"ى فه‌ڕه‌نسى رايگه‌ياند كه‌ به‌ فه‌رمى له‌ ئێران ده‌كشێته‌وه‌.

كۆمپانياى بوارى پتڕۆڵ و وزه‌ى فه‌ڕه‌نسى "تۆتاڵ"، پێشتر هۆشدارى دابوو له‌ئه‌نجامى بڕيارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران، له‌ قۆناخى 11 له‌ كێڵگه‌ى پارسى باشوور (ئێس.بى 11) بۆ گازى سروشتى ده‌كشێته‌وه‌ كه‌ ئيشوكاره‌كانى به‌ ملياران دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.

شايانى باسه‌ بڕيارى تره‌مپ به‌ كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى كه‌ له‌ ساڵى 2015 له‌گه‌ڵ ئێران واژو كراوه‌ بۆته‌ جێگه‌ى مه‌ترسى بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌وروپا كه‌ وه‌به‌رهێنان له‌ ئێران ده‌كه‌ن نه‌بادا له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنيان له‌گه‌ڵ ئێران، رووبه‌ڕووى سزاكانى ئه‌مريكا ببنه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 11398جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad