English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای جەژن مووچەی کەم ئەندامان دابەش دەکرێت 
2018-08-20 [10:48 AM]

ZNA- ھەولێر 


لە راگەیندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر رەتیدەکاتەوە مووچەی ھیچ کەمئەندامێکی سنورەکەیان بڕدرابێت و دەڵێت دوای جەژن مووچەکانیان وەردەگرن.


 بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕاشیدەگەێنێت ، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کاری لێژنەکانی پزیشکی و ئاشکرا کردنی ژمارەی ئەو کەمئەندامانەی لە پشکنین دەرنەچووبوون، بە پێویستی دەزانین خاوەن پێداویستە تایبەتەکانی سنووری ھەولێر ئاگادار کەینەوە کە تاکو ئێستا بە فەرمی مووچەی ھیچ کەسێک نەبڕاوە بەلکو بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرابوو تاکو ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەی کە لە پشکنینی لێژنەکانی پزیشکی دەرنەچووبوون لە بڕیارەکانی لێژنە ئاگادار ببنەوە و ھەروەھا ئەگەر گومانیان لە سەر بڕیاری لێژنەکانە، ئەو مافەیان پارێزراو بێت دووبارە داوای بینینەوەی لێژنەی پزیشکی بکەن. 

 ھەروەھا لە راگەیندراوەکە ھاتووە ، داوا لە سەرجەم ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانە دەکەین کە مووچەکانیان راگیرا بوو، دوای پشووی جەژنی قوربان سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەی خۆیان وەرگرن. ھەروەھا ئەگەر لە بڕیاری لیژنەی پزیشکی نارازین سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەیوەندیدار، بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەلایەتی ھەولێر، بەڕێوەبەرایەتیەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە قەزای سۆران و کۆیە بکەن بۆ تانە لێدان لە بڕیاری لێژنەکە و داواکردنی دووبارە بینینەوەی لێژنەی پزیشکی کە دوا مۆلەت بۆ پێشکەش کردنی ئەو داواکارییە بەرواری ۲٤ـ۹ـ۲۰۱۸‌/یە.


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 9211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad