ZNA - هه‌ولێر له په‌یامێكی پیرۆزباییدا، مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ژنی قوربانی پیرۆز كرد و داواشی له خه‌ڵك و لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرد پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به ئیراده‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه سه‌ربخه‌ن.
ئه‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوای جه‌ژنێكی ئارام بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له خه‌ڵك و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به ئیراده‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه سه‌ربخه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌پاڵ هه‌وڵه‌كان ببێته هۆكارێكی دیكه بۆ سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان و به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانج و ئاواتانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێن.
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
20/ 8/2018
ئەم هەواڵە 5512جار خوێندراوەتەوە |