English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەھەولێر دوو دز دەستگیر کران 
2018-08-20 [01:25 AM]

ZNA- ھەولێر 


شەوی رابردوو لە گەڕەکێکی ھەولێر دوو دز دەستگیرکران لەکاتێکدا خەریکی بڕینی ماڵێک بوون و، ھەردووکیشیان دانیان بە تاوانەکەیاندانا.


پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی دوێنێ شەو پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی دزیکردن لە گەڕەکی شەھیدانی سێتاقان، پۆلیس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی رووداوەکە و توانییان دوو تۆمەتبار لە شوێنی تاوانەکە دەستگیربکەن".

بەپێی روونکردنەوەکەی پۆلیسی ھەولێر "دوو تۆمەتبارەکە بەناوەکانی (ئـ.ج.م.) تەمەنی ٢٨ساڵە و (م.ج.م.) تەمەنی ١٤ ساڵە، دوای دەستگیرکردنیان دانیاننا بەتاوانەکەیان، کە ھەڵسابوون بە دزینی بڕی نۆ ھەزار و ٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی و ملیۆنێک و ٣٠٠ ھەزار دینار و دەمانچەیەک".

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ھەردوو دز کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراون، دادوەریش بڕیاری دا بەبەندکردنی ھەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی ٤٤٣ یاسای سزادان.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5302جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad