English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزانی له‌گه‌ڵ مەکگۆرک كۆبووه‌وه‌
2018-08-20 [01:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی شەڕی داعش، تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان کرد و سەرۆک بارزانی جەختیکردەوە کە دەبێت لایەنە عێراقییەکان میكانیزمی روونیان هەبێت بۆ جێبەجێكردنی شەراكەت و رێككەوتنەكان.

ئه‌مڕۆ دووشەممە لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانێتیی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەولێر.

بەپێی پێگەی فەرمی سەرۆک بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی داعش لە سووریا و رۆژئاوای عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

له‌ کۆبوونەوەکە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ كرا، باس لە هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و هاوكێشە تازەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق کرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیە رۆشنایی خرایە سەر دوایین هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و هاوكێشە تازەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پەیوەست بە پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و له‌و ميانه‌يه‌دا سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئەوەی بەلای لایەنە كوردستانییەكان ئەولەوییەتی هەیە رەچاوكردن و پابەندبوونی لایەنە عێراقییەكانە بە پڕەنسیپی شەراكەتی حەقیقی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا و هەروەها بوونی گەرەنتی و میكانیزمی ڕوون بۆ جێبەجێكردنی شەراكەت و ڕێككەوتنەكان.





ئەم هەواڵە 14227جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad