English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی وەزیران جەژنی قوربان پیرۆز دەکات
2018-08-20 [03:57 AM]

ZNA- ھەولێر 



 لە پەیامێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان جەژنی قوربانی لە موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان، عێراق و جیھان پیرۆز کرد و ھیوای خواست لایەنە کوردستانییەکان یەکڕیز و تەبا بە بەرنامەیەکی کوردستانییانە ڕوو بکەنە بەغدا. 

ئەمە دەقەکەیەتی: 

ھاتنەوەی جەژنی قوربان سەرەتا لە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان، ئینجا لە تەواوی موسڵمانان لە ھەرێمی کوردستان، عێراق و جیھان پیرۆز دەکەین. ھیوادارین جەژن لەگەڵ خۆیدا ئاشتی و ئارامی و تەبایی بھێنێت و ھەموو لایەک لە سەقامگیریدا جەژن و پشوویەکی خۆش و ئارام بەسەر ببەن. جەژنی قوربان لە کاتێکدا دێتەوە کە لە عێراق ھەوڵەکانی پێکھێانی حکوومەتێکی تازە دەستیان پێکردووە، ھیوادارین لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان بخەنە پێش ھەموو شتێکی دیکەوە و یەکڕیز و تەبا بن تاکو لە ئاست چاوەڕوانیی گەلی کوردستاندا بن و بە بەرنامەیەکی کوردستانییانە کە لەسەر بنەمای بەدەستھێنانی مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان ئامادە کرابێت، پێکەوە وەک تیمێک ڕوو بکەنە بەغدا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بە ھەموو شێوەیەک پشتگیرییان دەکات. دووبارە جەژنی قوربان لە ھەمووان پیرۆز بێت، بەو ھیوایەی ھەمووان جەژن و بۆنەکانی داھاتوو لە بارودۆخێکی باشتر و لەبارتردا بکەنەوە و گەلی کوردستانیش بە مافە ڕەواکانی شاد ببێت. داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین لەپێناو سەلامەتیی خۆیان و خانەوادەکانیاندا ڕۆژانی جەژن و پشوو پابەندی ڕێنماییەکانی ھاتوچۆ بن. جەژن و پشوویەکی خۆش و ئارام بۆ ھەمووان و ھەموو ساڵێک بە خۆشی. 

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
 ٢٠/٨/٢٠١٨


 





ئەم هەواڵە 3805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad