English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای سێ مانگ له‌ ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ئازاد كرا
2018-08-20 [04:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆ له‌ پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌لولا چه‌ند تۆمه‌تێكی خرایه‌ پاڵ و ئه‌ویش خۆی راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد، دادگای عێراق دوای سێ مانگ له‌ به‌ندكردنی یه‌عقوب یوسف مه‌لا عه‌لی بڕیاری ئازادكردنی دا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتیشی، مه‌لا عه‌لی له‌و تۆمه‌تانه‌ی خرابووه‌ پاڵی بێتاوان ده‌رچوو.

باسی له‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ له‌ لایه‌نی یاسایی كێشه‌ی نه‌ما، بۆیه‌ یه‌عقوب مه‌لا عه‌لی وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرده‌وه.

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند تۆمه‌تێك خرایه‌ پاڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌هۆیه‌وه‌ یوسف مه‌لا عه‌لی خۆی راده‌ستی باره‌گایه‌كی ئه‌منی له‌ به‌عقوبه‌ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بوار بداته‌ دادگای عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ بكات.‌

 

به‌غدادلیه‌وم





ئەم هەواڵە 3454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad