English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێك، سه‌ربازێكی هاوپه‌یمانان كوژرا
2018-08-20 [05:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێك یه‌كێك له‌ سه‌ربازه‌كانی كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ بریندار بوون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانان وتی، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ ته‌قه‌ی لێكرا بێت به‌ڵام ئه‌م رووداوه‌ له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ دایه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی هه‌لیكۆپته‌ره‌ تێكشكاوه‌كه‌ی گواسته‌وه‌.

كۆلۆنێك شۆن ریان، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تویته‌ر وتی، ئه‌و فرۆكه‌ی تێكشكاوه‌، هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی بوو.

له‌ 15 ئازاری رابردوو هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كه‌وته‌ خواره‌وه‌ سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی كه‌ حه‌وت كه‌س بوون و ئه‌مه‌ریكی بوون كوژران.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5956جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad