English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا هاوکاریی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رادەگرێت
2018-08-20 [05:44 AM]

​ZNA - هەولێر


حکومەتی بەریتانیا هاوشێوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوکاریکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە سووریا رادەگرێت.

جێمس سلاک، گوتەبێژی حکومەتی بەریتانیا لە وەڵامی ئیمەیڵێکی ئاژانسی رۆیتەرزدا روونیکردەوە، بەهۆی نالەباریی دۆخی ئەمنی لە چەند ناوچەیەکی سووریا، لەندەن هاوکارییە مرۆییەکان رادەگرێت، بەڵام لە هاوکاریکردنی لایەنەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش لە سووری بەردەوام دەبێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە؛ پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بەریتانیا تەواوی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ باکووری رۆژئاوای سووریا رابگرێت. ئەمە هەنگاوەش لە دوای هەنگاوەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە وەستاندنی تەواوی هاوکارییە مرۆییەکان لە سووریا.





ئەم هەواڵە 4132جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad