English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ مەرج بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل دادەنێت 
2018-08-21 [09:58 AM]

ZNA- ھەولێر 



 لەڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لەزاری ڕائیدی ھاتوچۆ ھێمن ساڵح لێپرسراوی لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل لەبەرێوبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگە ێنێت ،  بەبڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم لەکاتی ھاوردەکردندا پشکنین بۆ مۆدێلەکانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ و ٢٠١٨ دەکرێت، بەڵام لە ١ی ٩ی ئەمساڵەوە پشکنین بۆ مۆدێلی ٢٠١٦ ناکرێت.


گووتیشی : "ئەو پشکنیانەش بریتین لەپشکنینی ئێرباگ، شانسی، بڕاوەی ئۆتۆمبێل، لافاو، ABS، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەو پشکنیانەی دەکرێن پشکنینی ١٠٠%ی ئۆتۆمبێل نیین".

ھەروەھا راشیگەیاند :" ھەرکەسێک ویستی ئۆتۆمبێلێک بکڕێت، دەتوانێت سەردانی بەشی پشکنینی ئۆتۆمبێل لەبەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ بکات بۆئەوەی ھەموو زانیارییەکی لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە پێبدەین کە دەیکڕێت، چونکە ھەندێک لەو ئۆتۆمبێلانە کە لەوڵاتانی کەنداو دەھێندرێنە ھەرێمی کوردستانەوە گرفتیان ھەیە، بەتایبەت لەچەند بەشێکیانداو باش چاک نەکراونەتەوە، بەڵام بەھۆی ھەرزانی نرخەکەیانەوە ھاوڵاتیانی ھەرێم دەیکڕن کە پێویستی بەئاگاییەکی زۆر ھەیە".

ئاشکراشیکرد، "داوامانکردوە گۆڕانکاری زیاتر لەپشکنینەکان بکرێت تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە".

سەبارەت بەئەنجامدانی پشکنینی توندوتۆڵی (ھەززە)، ڕائیدی ھاتوچۆ ھێمن ساڵح وتی:" لەکاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل پشکنینی مەرجی توندوتۆڵی بۆ مۆدێلەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ ناکرێت تاوەکو دوو ساڵ".

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 7996جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad