English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوسترالیا پرۆژە یاسایەکێ نوێیان پێشنیاز کردەوە
2018-08-21 [10:01 AM]

ZNA-هەولێر


ئوسترالیا.. ١٠ ساڵ زیندانی بۆ هەر کەسێک کۆدی نهێنی مۆبایلەکەی لە پۆلیس بشارێتەوە

دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا پڕۆژه یاسایەکی نوێیان پێشنیاز کردووە، کە بە توندترین و قورسترین سزا دادەنرێت لەجیهاندا دەربارەی داتا تایبەتمەندییەکان و ئاسایشی زانیاری.
لە ئێستادا ئوسترالیا یاسایەک پەیڕەو دەکات کە هەموو کەسێک پابەند دەکات بە ئاشکراکردنی وشەی نهێنی مۆبایلەکەی بۆ پۆلیس لەکاتی روودانی هەر تاوانێک، ئەگەر هەر کەسێک سەرپێچی ئەو یاسایە بکات ئەوا دوو ساڵ زیندانی دەکرێت.

بەڵام ئەمڕۆ ئوسترالیا پڕۆژه یاسایەکی نوێی پێشنیاز کردووە کە ئەو سزایە بەرزدەکاتەوە بۆ ١٠ ساڵ لەبەندیخانە، ئەم بڕیارە پێشکەش بە رای گشتی کراوە بە مەبەستی راوێژ و تۆژینەوە لەسەری، پێش ئەوەی بخرێتە دەنگدانەوە لەپەرلەمان لەکۆتایی ئەمساڵدا.
دەربارەی ئەم بڕیارە، حکومەت لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند: "کۆدی سەر مۆبایلەکان لەلایەن تیرۆریستان و دەستدرێژیکارانی سەر منداڵان دادەنرێت، هەروەها لەلایەن رێکخراوە تاوانبارەکان، بەئامانجی شاردنەوە و پاراستنی کردەوە نایاسایەکانیان".
حکومەتی ئوسترالیا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بڕیارە گونجاوە بۆ هەر کەسێک کە پێشێلی یاسا دەکات و رەتیدەکاتەوە هاوکاری پۆلیس بکات لەبواری ئاسایشدا و ئاشکرانەکردنی کۆدی مۆبایلەکەی بە پۆلیس.





ئەم هەواڵە 6031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad