English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسی وزەی ئەتۆمی: کوریای باکوور دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی نەبووە
2018-08-21 [11:41 AM]

ZNA- هەولێر


ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند هیچ ئاماژەیەک نییە بیسەلمێنێت کۆریای باکوور دەستبەرداری چالاکییە ئەتۆمییەکانی بووبێت.

بەپێی راپۆرتێکی نوێی ئاژانسەی ئەتۆمیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان،  پیۆنگیانگ سەرەڕای بەڵینەکانی بۆ راوەستاندنی چالاکییە ناوەکییەکانی، هێشتا بەردەوامە لە پێشخستنی پرۆگرامی ئەتۆمی.  ئاژانسەکە هەروەها  نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە لێدوانەکانی کاربەدەستانی کۆریای باکوور لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە دەربڕیوە. لەدوای چاوپێکەوتنی مێژووی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی کۆریای باکوور لە حوزەیرانی ئەمساڵدا، پیۆنگیانگ بەڵێنیدا دەستبەرداری پرۆگرامی ئەتۆمی و تاقیکردنەوەی زیاتری موشەکی بالیسیتی ببێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 5131جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad